سوپای داگیرکەر ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە باشووری لوبنان تەنها سەربازێکی دیکەیان کوژراوە.
سوپای داگیرکەر دانی بەوەنا کە لە ئەنجامی شەڕ لە باشووری لوبنان سەربازێکی دیکەیان کوژراوە و سەربازێکیش بریندار بووە.
"دامەزراوی میدیایی ئیسرائیل" باسی لەوە کرد کە ئەو سەربازەی داگیرکەر کە کوژراوە لە ئەنجامی ئاراستە کردنی مووشەک لە لایەن حزب الله بۆ سەر عەویویم لە جەلیلە مردووە.
سوپای داگیرکەر لە ٢٥ی تشرینی یەکەم راگەیاندبوو کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا ٨٩٠ سەربازیان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی بەرخۆدان کوژراون.
هەروەها حزب الله ڕۆژی پێنجشەممە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کردبوو کە بۆ جاری شەشەم جووڵانەوەی داگیرکەرانیان لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ماروون راس کردوونەتە ئامانج.
سوپای داگیرکەر لە ٢٣ی ئەیلوول هێرشەکانی بۆ سەر حزب الله چڕ کردەوە کە بۆ پشتگری لە بەرخۆدانی فەلەستین بەردەوام بوو لە ئۆپڕاسیۆنەکانی. حزب الله چەندین جار جەختی لەوە کردووە کە تا کاتی کۆتایی هاتنی داگیرکاری لە غەززە بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر لوبنان ٣ هەزار و ٥٠ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٣ هەزار و ٦٥٨ کەسیش بریندار بوونەتەوە. هەروەها ١.٤ ملیۆن کەس لە لوبنان ئاوارە بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی شاتی لە رۆژئاوای شاری غەززە کە پەنابەرانی فەلەستینی لەوێ بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٢ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی زریانی یینشینگەوە لانیکەم ١٦٠ هەزار کەس لە سەرانسەری فلیپین چۆڵکراون کە پێشبینی دەکرێت لە وڵات کاریگەر بێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٤٦٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ هەزار و ٥٦١ کەسیش بریندار بوون.
لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.